Article
عێراقکوردستان

نیاز محەمەد: نامەوێ متمانەی ڕاهێنەر لە دەست بدەم و بۆ سەرکەوتن هاتوینە سلێمانی

test

سبەی پێنج شەممە 15\2\2024 گەڕی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە یاری نێوان نەفتی میسان یانەی قوەی جەوی دەستپێدەکات.

یانەی تەڵەبه لە شاری سلێمانی دەبێتە میوانی یانەی نەورۆز، تەڵەبە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی وەک پێویست نیە بۆیە گەڕی ڕابردوو ئەحمەد سەڵاح ڕاهێنەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی کارگێڕی یانەکە کرد، بەڵام نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ڕەتکرایەوە و بڕیار درا بەردەوام بێت، نیاز محەمەد، گرێبەستی نوێی زستانەی یانەی تەڵەبە یە، نیاز دەربارەی یاریەکەیان بەرامبەر یانەی نەورۆز بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند

ئێمە بۆ سەرکەوتن هاتوینەتە سلێمانی، ناکرێ یانەیەکی گەورەی وەک تەڵەبە ئەنجامەکانی بەمشێوەیە بێت هەموو هەوڵێک دەدەین یانەکە بگەڕێنینەوە ڕێچکەی سەرکەوتنەکان، هاندەارانی یانەی تەڵەبە شایەنی هەموو شتێکی باشن، نامەوێ متمانەی ڕاهێنەر لە دەست بدەم چونکە لە گواستنەوەی زستانە پێداگیر بوو کە دەبێ پەیوەندی بە یانەی تەڵەبەوە بکەم، منیش ئەوەی لە توانام بێت پێشکەشی دەکەم.

یانەی تەڵەبە دوای شکستی هەفتەی ڕابردووی بەرامبەر یانەی نەفتی بەسڕە ئێستا لە 13 یاریدا خاوەنی 17 خاڵە و لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی  خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

 

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button