
گەڕی یازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان کۆتایی هات و یانەی ڕزگاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەستهێنا.
یانەی سلێمانی لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 2 لە یانەی بازیانی بردەوە، سلێمانی بە 20 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە و بازیانیش بە 5 خاڵ لە پلەی پازدەم و پێش کۆتایی دێت، یانەی سێمێل بەگۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی هەڵەبجەی شەهیدی بردەوە، سێمێل بە 22 خاڵ لە پلەی چوارەمە و هەڵەبجەی شەهیدیش بە6 خاڵ لە پلەی چواردەم دێت، یانەی ڕزگاری بەردەوامە لە پێشەنگایەتی خولەکە و ئەمجارە بە ئەنجامی 2 _ 0 لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی خاکی بردەوە، ڕزگاری بە 28 خاڵ لە ڕیزبەندی یەکەمە و خاکیش بە 12 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.
لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەشدا یانەی پیشەسازی لە یاریگای خۆی بە تاکە گۆڵی یاریزان ( نیعمەت عارف ) لە یانەی کۆیەی بردەوە، پیشەسازی بەم سەرکەوتنە بە 27 خاڵ هاتە پلەی دووەم و کۆیەش بە 25 خاڵ دابەزی بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی پلە یەکی کوردستان
ئەنجام و ڕیزبەندی خولی پلەیەکی کوردستان دوای گەڕی یازدەم