
بڕیارە سبەی شەممە 10\2\2024 خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە یاری نێوان حدود و زاخۆ دەسپێبکاتەوە.
یانەی زاخۆ لە شاری بەغداد ئەمڕۆ بەیانی دوایین ئامادەکاری خۆی ئەنجامدا بە ڕاهێنەرایەتی ( تەڵاڵ بەلوشی) قەتەڕی، زاخۆ بێ گرفتێک و دابڕانی هیچ یاریزانێک سبەی لە یاریگای ئەحمەد ڕازی تایبەت بە یانەی کەرخ کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ ڕووبەڕووی یانەی حدود دەبێتەوە، لە مێژوودا هەر دوو یانە 14 یاری فەرمیان ئەنجامداوە کە تیایدا 6 سەرکەوتن بۆ یانەی زاخۆ و لە بەرامبەردا حدود 5 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، وە لە 3 یاریدا یەکسان بوونە و زاخۆ 18 گۆڵی تۆمار کردووە و یانەی حدود 14 گۆڵی هەیە.
یانەی زاخۆ بە 18 خاڵ لە پلەی شەشەمە و یانەی حدود بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، بۆیە یاریەکە گرینگی تایبەتی هەیە بۆ هەر دوو یانە.