Article
عێراقکوردستان

هەرێم تەحسین: دهۆك سوودمەندترین یانە بوو لە کاتی وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق

test

دوای وەستانی بۆ ماوەی 40 ڕۆژ، بڕیارە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ڕۆژی شەممەی داهاتوو جارێکی تر دەستپێبکاتەوە.

یانەی دهۆک لە ماوەی وەستانی خول و گواستنەوەی زستانە چەند یاریزانێکی گواستەوە ڕیزەکانی بە مەبەستی بەهێزکردنی تیپی تۆپی پێی یانەکە، ( هەرێم تەحسین ) یاریزانی یانەی دهۆک دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەیان بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ڕایگەیاند : ئامادەکاریەکان بە شێوەیەکی زۆر باشن،  لە نێو هەر چوار یانەکەی کوردستانی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئێمە سوود مەندترین بووین، چونکە ڕاهێنەری یانەکەمان پێش وەستانی خول پەیوەندی بە یانەکە کردبوو بۆیە دەرفەتێکی باشوو بۆ ئەوەی جێ پەنجەی خۆی لە سەر تیپەکە دیار بکات، ئامانجی ئێمە جامی عێڕاق بوو بۆ ئەوەی لەو ڕێگەوە بتوانین پلیتێکی ئاسیا وەربگرین بەڵام سەرکەوتوو نەبووین، کێبڕکێ کردن لە سەر خولیش کەمێک ئەستەمە چونکە پێویستی بە پاڵپشتی باشتر و یاریزانی سوپەر هەیە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا دەربارەی دوور خستنەوەی یاریزانی ناوبراو لە پێکهاتەی سەرەکی لەم یارییانەی دواییدا پرسیاری لێ کرد و هەرێمیش وەڵامی داینەوە و گوتی : لە یاریمان بەرامبەر یانەی نەورۆز لە گەڕی دووەمی خولەکەوە هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد لە ئەژنۆم، بەڵام بەهۆی هەستیاری خولەکە و پەرۆشیم بۆ یانەکە بەردەوام بووم لە یاریکردن تا دوو یاری پێش وەستانی خول دواتر دوای پشکنین پزیشک بڕیاریدا 45 ڕۆژ چارەسەر و پشوو وەربگرم، سوپاس بۆ خوا ئێستا زۆر باشم دەبێ کێبڕکێ بکەم تا دەگەمەوە پێکهاتەی سەرەکی چونکە لە شوێنی من یاریزانی ئاست بەرز هەیە، تێبینی و بۆ چوونی ڕاهێنەر بەرامبەر من زۆر باشە تەنها پێویستمان بەکاتە هەر دوو لامان.

یانەی دهۆک دوای ئەنجامدانی 12 یاری لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق 18 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەم دێت، بڕیاریشە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەلقاسم بکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button