
ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی سێ یاڕی گەڕی یازدەمی خولی پلەیەکی کوردستان دەستیپێکرد و سبەش پێنج یاریەکەی تر ئەنجامدەدرێت.
پێننج شەممە 8\2\2024 گەڕی یازدەمی خولی پلە یەکی بە ئەنجامدانی سێ یاری دەستی پێکرد، لە شاری دهۆک یانەی تەناهی میوانداری یانەی چەمچەماڵی کرد و بە ئەنجامی 1 _ 1 گۆڵ یەکسان بوون ، گۆڵی یانەی تەناهی یاریزان( نیهاد جەمال ) لە خولەکی 61 تۆماریکرد و گۆڵی یانەی چەمچەماڵیش یاریزان ( مکایل نازم ) لە خولەکی 91 تۆماریکرد، تەناهی بەم یەکسان بوونە خاڵەکانی بووە 10 خاڵ و چەمچەماڵیش 9 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە ناوچەی مەترسین بۆ دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکانی کوردستان، لە یاریگای بلێ هەر دوو یانەی هەڵۆ و ڕەواندز ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یانەی هەڵۆ بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 14 خاڵ و ڕەواندزیش 10 خاڵی هەیە، لە شاری سلێمانیش یانەی شۆڕجە بووە میوانی یانەی بابان و یاریەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بابان 12 خاڵی هەیە و شۆڕجە خاڵەکانی گەیاندە 16 خاڵ.
سبەی لە شاری هەولێر یاری لووتکە لە نێوان هەر دوو یانەی پیشەسازی و کۆیە دەبێت و کۆیە لە پلەی دووەمە بە 25 خاڵ و پیشەسازیش لە پلەی سێیەمە بە 24 خاڵ، لە کەرکوک یانەی خاک و ڕزگاری ڕووبەرووی یەکتر دەبنەوە و خانەقینیش میوانداری یانەی قەڵادزێ دەکات، سێمێلیش لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەڵەبجەی شەهید دەکات.