Article
کوردستان

سەنگەسەر دێربی بیتوێنی یەکلا کردەوە و باوەنوریش یەکەم سەرکەوتنی لە مێژووی یانەکەی تۆمار کرد

test

لە گەڕی دووەمی یارییەکانی خولی پلە دووی کوردستان، یانەی ئاسۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی خاڵێکی گرینگی بە دەستهێنا و بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی تەق تەق یەکسان بوو.

لە یاریەکی پڕ گۆڵدا یانەی دینارتە لە یاریگای ئاکرێ بە ئەنجامی  2 _ 2 لەگەڵ یانەی جیهانی شاری هەولێر یەکسان بوو، لە دێڕبی بیتوێن یانەی سەنگەسەر لە بەردەم هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی حاجیاوای کرد، لەم یاریەدا سەنگەسەر بە ئەنجامی 3 _ 1 گۆڵ یاریەکەی بردەوە و گۆڵەکانی سەنگەسەر لەلایەن یاریزانان ( بێژەن دلاوەر و سابیر محەمەد و دیاری عەزیز ) تۆمار کران، تاکە گۆڵی یانەی حاجیاواش یاریزان ( دژوار عومەر ) تۆماریکرد، سەنگەسەر لە دوو یاریدا دوو سەرکەوتنی هەیە و خاوەن شەش خاڵە، حاجیاواش یاری یەکەمی سەرکەوتنی بە دەستهێنابوو بەرامبەر یانەی ئاشتی و خاوەن سێ خاڵە، یانەی خورماڵ دووەم یاری لە سەر یەک تووشی شکست بوو ئەمجارە بە  ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بە یانەی ئاشتی دۆڕا لەو یاریەی کە لەشاری سلێمانی بەڕێوە چوو، یانەی باوەنوور کە یەکەم ساڵیەتی وەک یانە دەناسرێت و بەشداری چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکات، لە نێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ لە یانەی دوکانی بردەوە، ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی خولی پلە دووی کوردستان بەمشێوەبوو

بابەتی زیاتر

//
Back to top button