Article
ئینگلتەرا

فەرمی: ماوەی دوورکەوتنەوەی سوبۆسلای ئاشکرا بوو

test

یاریگا –

دۆمینیک سۆبۆسلای، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی لیڤەرپوول، بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و هەروەها بەشداری یاری کۆتایی کاراباو ناکات.

سۆبۆسلای دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی رابردوودا تووشی پێکان ببوو، ئەم وەرزە گەڕایەوە بەڵام جارێکیتر بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یاریزانی ژمارە 8ی لیڤەرپوول، لەکاتێکدا تەنها چەند رۆژێک بەسەر گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر چێڵسیدا تێپەڕی بوو دووبارە تووشی پیکان بووەوە و بەرامبەر ئارسناڵ نەیتوانی ئامادە ببێت. دوورکەوتنەوەی یاریزانە هەنگارییەکەی رێدز بۆ ماوەی چوار هەفتە مانای ئەوەیە لانیکەم لە شەش یاری لیڤەرپوولدا بەشداری ناکات، لەنێویاندا یاریی کۆتایی کاراباو بەرامبەر چێڵسی لە 25ی شوباتدا.

سۆبۆسلای لە کام یاریدا بەشداری ناکات؟

یانە یاریگا خول، پاڵەوانیەتی بەروار
بێرنلی ئانفیڵد پرێمەرلیگ 10ی شوبات
برێنتفۆرد برێنتفۆرد کۆمیونیتی پرێمەرلیگ 17ی شوبات
لوتن تاون ئانفیڵد پرێمەرلیگ 21ی شوبات
چێڵسی یاریگای وێمبڵی جامی کاراباو 25ی شوبات
واتفۆرد یان ساوسهامپتۆن ئانفیڵد جامی یەکێتی ئینگلتەرا 28ی شوبات
نۆتینگام فۆڕێست سیتی گڕاوند پرێمەرلیگ 2ی ئازار

لیڤەرپوول هیوادارە سۆبۆسلای بەزووترین کات چارەسەر وەربگرێت تاوەکوو بتوانێت بۆ یارییەکەی 10ی ئازار بەرامبەرمانچێستەر سیتی سود لە تواناکانی وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button