
ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بۆ یاریزانی هێلی بەرگری یانەی ڕانیە سیاکۆ مستەفا کۆتایی هات.
دوای تووش بوونی بە پێکان لە ئەژنۆیدا لە یاری نێوان یانەی ڕانیە و یانەی دهۆک، یاریزان سیاکۆ مستەفا یاریزانی هێلی بەرگری یانەی ڕانیە ئەم وەرزە ناتوانێ بگەڕێتەوە یاریکردن، سیاکۆ لە لیدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی ؛ دوای تووش بوونم بە پێکان لە ئەژنۆم بەداخەوە ئەم وەرزە بۆمن کۆتایی هات و دەبێ لە ئێستاوە خۆم بۆ وەرزی نوێ ئامادەبکەم، دڵگرانم بەم پێکانە حەزمدەکرد زیاتر خزمەتی ڕانیە و هاندەرانی بکەم چونکە ئەوان شایەنی باشترینن و بەماوەیەکی زۆر کەم لێک نزیکبونەوەی باش لە نێوانمان دروست بوو، هەموو هەوڵێک دەدەم زیاتر پێشکەشی ئەو یانەیە بکەم، سوپاسی دەستەی کارگێڕی و ستافی ڕاهێنەران دەکەم هەمیشە بۆمن پاڵپشت بوونە و کارگێڕی یانەکە هەموو ئامادەییەکی خۆیان بۆمن نیشانداوە.
سیاکۆ لە وەرزی گواستنەوەی زستانە بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان لە یانەی هەندرێنەوە پەیوەندی بە یانەی ڕانیە کرد.