Article
عێراقکوردستان

نەورۆز و زاخۆ سەرکەوتن و دهۆکیش ماڵئاوایی لە جامی عێڕاق کرد

test

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3\2\2024 لە قۆناخی 32ـی جامی عێڕاق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە شاری بەغداد بوە میوانی یانەی نەفت و یاریەکەشی بە ئەنجامی 1 _ 0 دۆڕاند و ماڵئاوایی لە جامی عێڕاق کرد.

یانەی دهۆک لە نێو یاریگای خۆی و بەردەم هاندەرانی، ڕووبەڕووی یانەی نەفتی میسان بوویەوە، لەم یاریدا سیابەند عەگید هێرشبەری یانەی دهۆک لە خولەکی 99ـی یاریەکە گۆڵی یەکسانی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، بە لێدانی یەکلاکەرەوە یانەی نەفتی میسان بە ئەنجامی 8 _ 7 سەرکەوت و گەیشتە قۆناغی شازدەی جامی عێڕاق، لە یاریگای عەفک یانەی زاخۆ بە ڕاهێنەرایەتی تەڵاڵ بەلوشی قەتەڕی بە ئەنجامی 2 _ 0 لە یانەی عەفکی بردەوە، هەر دوو گۆڵی زاخۆ یاریزان ئەمجەد عەتوان تۆماری کردن و یانەکەی گەیاندە قۆناغی شازدەی جامی عێڕاق.

لە یاریگای نێودەولەتی کەربەلا یانەی نەورۆز بووە میوانی یانەی ئەلقاسم، نەورۆز لەم یاریەدا بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گۆڵەکانیش هەریەک لە یاریزانان شێروان کوردستان و مەڕوان حوسێن تۆماریان کرد، بەمەش نەورۆز گەیشتە قۆناغی شازدەی جامی عێڕاق و بڕیارە هەرلەم هەفتەیە تیروپشکی بۆ ئەنجامبدرێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button