Article
ئینگلتەراگرنگترین

دی برۆین ژمارەیەکی مێژوویی وه‌ین رۆنی شكاند

test

یاریگا –

كیڤن دی برۆین ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌ ئه‌سیستی بۆ گۆلی دووه‌می یانه‌كه‌ی ژماره‌ی وه‌ین رۆنی شكاند.

لە یاریگای ئیتیحاد، کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی بەلجیکی، لە خولەکی 22 گۆڵی دووەمی تیپەکەی دروستکرد، کاتێک لەناکاو و بەبێ سەرنجی بەرگریکارانی بێرنلی له‌ لێدانێكی راسته‌وخۆ تۆپێكی گه‌یانده‌ جولیان ئەلڤارێز، کە رووبەڕووی گۆڵپارێز بووەوە و گۆڵی دووه‌می مانچێسته‌ر سیتی تۆماركرد.

بەگوێرەی تۆڕی سکواکا، دی برۆین، وەین رۆنی ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی تێپەڕاند، بووه‌ سێیەم باشترین گۆڵکاری مێژووی پریمەرلیگ، بە 104 ئەسیست.

تەنها سیسک فابریگاسی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسناڵ و چێڵسی بە 111 ئه‌سیست و رایان گیگزی ئەفسانەی مانچستەر یونایتد بە 162 ئه‌سیست له‌ پێش دی برۆنن

بابەتی زیاتر

//
Back to top button