هالاند لە رقی مێسی دەیەوێت بچێتە ریال مەدرید

یاریگا –
هالاند دوای رێوڕەسمی خەڵاتەکانی زە بێست بیر لەوە دەکاتەوە لە رقی مێسی رووبکاتە ریزەکانی ریال مەدرید.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئێرلینگ هالاند لەدوای رۆژی 15ـی یەنایەرەوە بۆچوونی گۆڕاوە و دەیەوێت لەپێناوی بەدەستهێنانی خەڵاتە تاکە کەسییەکان رووبکاتە ریال مەدرید، چونکە لەگەڵ مانچێستەر سیتی نازناوی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ و جامی FAـی بەدەستهێنا، کەچی خەڵاتی زە بێستیان بە لیۆنێل مێسی دا.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، کەسوکاری هالاند کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، دەیانەوێت هێرشبەرە نەرویجییەکە بچێتە ریال مەدرید، بۆ ئەوەی بتوانێت لە خەڵاتە تاکە کەسییەکان وەکو ژمارەیەکی قورس دەربکەوێت.
هالاند کە هاوینی 2022 بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتمۆندەوە روویکردە ریزەکانی مانچێستەر سیتی، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بۆ یانەیەکی دەرەوەی پرێمەرلیگ 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.