
یاریگا –
وا دیارە تەواوی ئەو دەنگۆیانە پێچەوانە دەبنەوە لە بارەی رۆیشتنی کەریم بنزیمەوە دەکران ماوەی چەند مانگێکە.
هاتنی مارسێلۆ گایاردۆ بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەی ئیتحاد هێندەیتر ناکۆکییەکانی بنزیمەی قوڵتر کردەوە لەگەڵ یانەکە و باس لە بێزاربوونی هێرشبەرە فەرەنسییەکە دەکرا لە خولی سعودی و، مەیلی زۆری ئەو یاریزانە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەوروپا. ئەوە تەنانەت رۆژنامە ناوخۆییەکانی فەرەنسایش باسیان لێوە دەکرد و لیۆن لە دیارترین ئەو یانانە بوو ناوی کەریمی پێوە دەبەسترا بەتایبەت کە خۆی لەوێوە بە جیهان ناسێنرا.
بەڵام داڤید ئۆرنشتەینی رۆژنامەنووس هەواڵی جیاوازتری لایە و ئاشکرای کردووە کە بنزیمە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزان لە خولی سوعودیە، ئەو وڵاتە جێ نایەڵێت لە ئیتیحاد دەمێنێتەوە.
Karim Benzema is staying at Al Ittihad. 36yo striker linked with exit from Saudi Pro League side this month + former club Lyon explored potential deal. But ex-France int’l will not be departing before #SPL transfer window shuts @TheAthleticFC #AlIttihad https://t.co/LxB5hUv9LJ
— David Ornstein (@David_Ornstein) January 30, 2024
كەریم بێنزێمە لەگەڵ ئیتیحاد 20 یاری كردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات. بەڵام ئەوە بەس نەبووە بۆ پێگەی یانەکە لە خولی ڕۆشەن. بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەم دێن.