Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ عەلی حەمادی بە گرێبەستێکی مێژوویی پەیوەندی بە ریزەکانی ئیپسویچ تاون کرد

یاریگا –

یانەی وێمبڵدنی ئینگلیزی بەفەرمی رۆیشتنی عەلی حەمادی هێرشبەری لاوی عێراقی بۆ ریزەکانی یانەی ئیپسویچ تاونی ئینگلیزی راگەیاند.

چەند خولەکێک دوای کرانە دەرەوەی عێراق لە جامی ئاسیا و دۆڕانی بەرامبەر ئوردن بە ئەنجامی 2-3 کە عەلی حەمادی لەو یارییە بەهۆی پێکانەوە بەشداریی نەکرد، یانەی وێمبڵدنی ئینگلیزی رۆیشتنی هێرشبەرە عێراقییەکەی بۆ ریزەکانی ئیپسویچ تاون راگەیاند.

یانەی ویمبڵدن لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرایکردوو، عەلی حەمادی بە گرێبەستێکی پێوانەیی و مێژوویی لە خولی پلە سێی ئینگلتەراوە روودەکاتە ریزەکانی ئیپسویچ تاون.

گرێبەستەکەی حەمادی تاکو هاوینی 2028 دەبێت و یانەی ئیپسویچ تاون رایگەیاندووە عەلی لە یانەکەیان درێسی ژمارە 16 دەپۆشێت.

عەلی حەمادی (21 ساڵ) سەرەتای ساڵی 2023 لە یانەی ویکۆمب وۆندەرزەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ویمبڵدن کرد، بە درێسی یانەکە لە 48 یاری 27 گۆڵ و 8 ئەسیستی کردووە.

ئیسپویچ تاون بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی دووەمی چامپیۆنشیپ (خولی پلەیەکی ئینگلتەرا) دێت، حەفت خاڵ لەدوای لێستەر سیتی پێشەنگەوە دێت و لە گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ نزیکە.

Back to top button