
یاریگا –
ئەمڕۆ هەینی 26 \ 1 \ 2024 چوار یاری لە خولی پلەیەکی کوردستان بەڕێوە چوو کۆتایی بە گەڕی نۆیەمی خولەکە هات.
یانەی کۆیە بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی لە بەردەم هاندەرانی خۆی بە ئەنجامی سێ گۆڵی خاوێن لە یانەی هەڵەبجەی بردەوە، کۆیە بە 22 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی خولەکەیە، یانەی قەڵادزێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی پیشەسازی، پێش یاریەکە هەر دوو یانە خاوەن 18 خاڵ بوون بۆیە چاوەڕوانی یاریەکی ئاست بەرزکرا و پیشەسازی بە تاکە گۆڵێکی گۆڵکاری یانەکەی بیلال نەعنوسی سوری یاریەکەی لە قەڵادزێ بردەوە و بە 21 خاڵ هاتە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکە و قەڵادزێش خانەیەک کەوتە دواوە کەوتە پلەی پێنجەم، یانەی سێمیل لە دهۆک میوانداری یانەی بازیانی کرد، سێمێل بە تاکە گۆڵێک یاریەکەی بردەوە و بە 19 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە، سلێمانی تاڕادەیەکی زۆر هیوای گەیشتنی نایابی لە دەستدا و بەبێ گۆڵ لە بلێ لەگەڵ یانەی هەڵۆ یەکسان بوو، سلێمانی 14 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی شەشەمی خولی پلەیەکی کوردستانە.
یانەی ڕزگاری بەردەوامە لە سەر پارێزگاریکردن لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی و ئەمجارە بە ئەنجامی 2 _ 0 لە یاریگای یانەی شێروانە لە یانەی خانەقینی بردەوە و هەر دوو گۆڵەکەش بە لێدانی سزا یاریزانان بورهان قادر و لەشکڕ عادل تۆماریان کرد، ڕزگاری 22 خاڵی هەیە و ئامانجی سەرەکی تیپەکەش گەیشتنە بە خولی نایابی کوردستان لە وەرزی داهاتوو، ڕیزبەند و ئەنجامەکانی گەڕی نۆیەمی خولی پلە یەکی کوردستان