Loading...
ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ئەستێرەیەكی لالیگای دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گرنگی بە گواستنەوەی تواناكانی یاریزان تاكیفۆسا كوبۆی ژاپۆنی و ئەستێرەی یانەی ریال سۆسێدادی ئیسپانی دەدات.

گرێبەستەكەی كوبۆ لەگەڵ ریال سۆسێداد لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی رێلیڤۆ لیڤەرپوول گرنگی بە گواستنەوەی تواناكانی كوبۆی ئەستێرەی ریال سۆسێداد دەدات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، لیڤەرپوول دەیەوێت یاریزانێك بۆ جێگای محەمەد سەڵاحی میسڕی بهێنێتە یانەكەی، كە گرێبەستەكەی ئەستێرە میسڕییەكە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ریال مەدرید دەبێتە خاوەنی %50ی ئەو پارەیەی ریال سۆسێداد لە فرۆشتنی كوبۆ دەستی دەكەوێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانەی نەسری سعودی ئۆفەرێكیان بە موچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی كوبۆ كرد، بەڵام یاریزانەكە رەتیكردووەتەوە.

كوبۆ بە درێسی ریال سۆسێدادەوە

لەم وەرزەدا كوبۆ لەگەڵ سۆسیداد بەشداری لە 25 یاری كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

Back to top button