Article
ئیسپانیا

ئازپلیکویتا ماوەیەک درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت

test

یاریگا

سێزار ئازپلیکویتا، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە، بەهۆی پێکان ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی رۆخێ بلانکۆس، لە یاری نێوان یانەکەی و ڕیال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا تووشی پێکان بوو، بەم هۆیەوە نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ ئەنجامدرا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، ئازپلیکویتا بەهۆی ئەو پێکانە و نەشتەرگەریەکەی نزیکەی دوو بۆ سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و زۆربەی یارییەکانی قۆناغی دووەمی وەرزەکە بەشداری ناکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button