Article
کوردستان

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەچێتە هەنگاریا

test

بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی داهاتوو شاندێک بە سەرۆکایەتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە مەبەستی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنیفا بگاتە بۆدابێستی پایتەختی هەنگاریا.

دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمجارە شاندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە بەشداری ( تاڕق عەبدولڕەحمان ) سەرۆکی یەکێتیەکە و ( شوان ڕەئوف ) بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنیفا دەکەن، تاڕق عەبدولڕەحمان لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا ڕاگەیاند ( خۆشحاڵین جارێکی تر بەشداری ڕاستەوخۆمان دەبێت لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنیفا، مەبەست لەم کۆبوونەوەیە زیاتر باسکردنی کاروچالاکیەکانی کۆنیفایە تایبەت جامی جیهانی هەرێمەکان2024 کە بڕیارە هاوینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، لە کۆبوونەوەکەشدا سەرۆکی کۆنیفا و نوێنەری سەرجەم هەرێمە بەشداربووەکانی جامی جیهانی هەرێمەکان دەبێت، ئامانجی ئێمە زیاتر گرنگیدان دەبێت بەم پاڵەوانێتیە و دەمانەوێت لە سەرجەم ئەو هەرێمانەی بەشدارن لە جامی جیهانی هەرێمەکان لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە کاری گەورە بکرێت و ناوی هەرێمی کوردستان لە نێو یەکێتیە وەرزشیەکان بنوسرێت)

جامی جیهانی هەرێمەکان بەبەشداری 16 هەڵبژاردە لە هاوینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییەکان لە داهاتوودا دەستپێدەکەن.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button