
یاریگا
رەحیم ستێرلینگ، هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا لە سەردەمی سیستەمی ڤاریش بەردەوامە لە تۆمار کردنی ژمارەی پێوانەیی.
بلوز ئەمڕۆ لە دێربی لەندەن رووبەڕووی فولهام بووەوە و یارییەکەشی بە لێدانی سزا، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە رکابەرەکەی بردەوە.
لەم یارییە چێڵسی بە لێدانی سزا بردنەوەی بەدەستهێنا، سزاکەش لەسەر ستێرلینگ گیرا و ئەم یاریزانە لەم وەرزە، سێیەمجارە لێدانی سزای لەسەر دەگیرێت.
لە مێژووی پرێمەرلیگ ستێرلینگ 26 لێدانی سزای لەسەر گیراوە و هیچ یاریزانێک هێندەی ئەو یاریزانە لێدانی سزای لەسەر نەگیراوە.