
دوای تەواو بوونی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی سەیدسادق لە ڕیزبەندی کۆتایی خولەکە دێت و چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری گەورە لە تیپەکە ئەنجامبدەن.
سەرۆکی یانەی سەیدسادق ( تەیب ڕەشید ) لە سەر بارودۆخی یانەکەی ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تیادا دەڵێت هیچ یانەیەک لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بە حەقی خۆی لە ئێمەی نەبردۆتەوە، سوپاسی دەستەی ڕاهێنەران و سەرجەم یاریزانەکانم دەکەم کەلەم بارودۆخە سەختە دارایی یەی تێکەوتووین بەو پەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانیان ئەنجامدەدەن، سوپاسی تایبەتی هاندەران دەکەم کە هەمیشە پاڵپشتی تیپەکەیان بوون، هەر قسەیەکیش کرابێت لە سۆنگەی دڵسۆزی بووە بۆ یانەکەیان، دواجار هەموو کارەکان بۆ بەرژەوەندی یانەکە بوون سەیدسادق موڵکی هەموووانە.
لە کۆتایدا سەرۆکی یانەکە ئەوەی ڕاگەیاند کەوا لە قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان بە شێوەیەکی جیاواز دەگەڕێنەوە و ڕاهێنەر و دەستەی ڕاهێنەرانی نوێ بۆ یانەکە دەستنیشان دەکرێت کە ئەمەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەیوان فاتحی ڕاهێنەر دێت.