Article
کوردستان

یارییە ئاگرینەکانی جامی هەرێمی کوردستان

test

ئەمڕۆ هەینی 12\1\2024 کۆتایی هات بە قۆناخی یەکەمی جامی هەرێمی کوردستان و قەڵادزێ و سەنگەسەریش خۆیان گەیاندە قۆناخی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.

یانەی سەنگەسەر بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە یانەی خەڵاتی پێنجوێنی بردەوە و یاری ڕابردووش یانەی حاجیاوای لە پاڵەوانێتیەکە دوورخستبۆوە، قەڵادزێ دوای بردنەوەی لە یانەی ئاسۆ ئەمڕۆش سیروانی هەڵەبجەی لە جامی هەرێمی کوردستان دوورخستەوە و گەیشتە قۆناخی کۆتایی، ئێستا 18 یانە لە جامی هەرێمی کوردستان ماونەتەوە و دوای ئەنجامدانی تیروپشک چەندین یاری بەهێز لەم قۆناخە ئەنجامدەدرێت، شێروانە لە یاریگای خۆی میوانداری ئاکرێ دەکات وچواریانەکەی دەڤەری ڕاپەڕینیش ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە چوارقوڕنە بەرامبەر سەنگەسەر یاری دەکات و ڕانیە و قەڵادزێش لە ڕانیە یاری دەکەن، ئەنجامی ڕووبەڕوو بونەوەکان بەمشێوەیە کەتیایدا هەر دوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆش چاوەڕوانن

شێروانە × ئاکرێ

هەولێر × برایەتی

دهۆک × ئاڕاڕات

چوارقوڕنە × سەنگەسەر

هەندرێن × شەقڵاوە

قەڵادزێ × ڕانیە

دەربەندیخان × سەیدسادق

سیروانی نوێ × سۆران

یارییەکانی قۆناخی کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە بەرواری 20 و 21ـی ئەم مانگە بەڕێوە دەچن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button