
یاریگا
تیاگۆ دیالۆ بەرگریکاری پۆرتوگالی یانەی لیلی فەڕەنسا، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ڕیزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا.
جیانلۆکا دیمارزیۆ ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، خانمە پیرەکە لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە گەیشتووەتە ڕێکەوتن و ئەو یاریزانە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە سێریائەی.
ڕۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بڵاویشکردەوە ئەو یاریزانە پێشتر ئامانجی یانەی ئینتەرمیلان بوو، بەڵام ئەو یانەیە نەیویست ئەم زستانە هیچ پارەیەکی بۆ خەرج بکات و پاشان هاوینی داهاتوو، بێ بەرامبەر بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.
یوڤێنتوس بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو ئۆفەری پێشکەش بە یاریزانە کردووە و پێدەچێت بەرامبەر سێ ملیۆن یۆرۆ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.