Article
عێراقکوردستانگرنگترین

زاخۆ بۆ سێ خاڵی یارییەکەی شوڕتە پەنا دەباتە بەر دادگای کاس

test

یاریگا –

زاخۆ بۆ سێ خاڵی یارییەکەیان بەرامبەر شوڕتە پەنا دەبەنە بەر دادگای کاس و سکاڵا تۆمار دەکەن.

دوای ئەوەی لێژنەی تێهەڵچوونەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا ئەنجامی یارییەکەی شوڕتە و زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەروەکو خۆی هەژمار بکرێت کە شوڕتە بە ئەنجامی 2-0 بردنەوەی بەدەستهێنابوو، لە یەکەمین کاردانەوەدا یانەی زاخۆ دەڵێت ‘پەنا دەبەینە بەر دادگای وەرزشی کاس’.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02iFCn4543HFCwj6AcKrCYHP1KqfcYmmXRcfF7Hhu9R4xFVWxXn7hgLL5QpSbmxpwFl

دلژار عەدنان، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زاخۆ لە لێدوانێکی تایبەتی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’لە دادگای وەرزشی کاس سکاڵا لەسەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و یانەی شوڕتە تۆمار دەکەین و لە مافی خۆمان خۆش نابین، متمانەمان بە دادگاکانی عێراق نەماوە و لە سویسڕا لە داگای کاس سکاڵا تۆمار دەکەین’.

بەهۆی ئەوەی زیاتر لە دوو یاریزانی پیشەگەریان لە یارییەکە یاریی پێکردبوو، کە هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان لە ریزبەندیی فیفا لە سورووی ریزبەندیی 90 دێن و ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی خولەکەیە، لێژنەی تەمبێکردن پێشتر بڕیاریدابوو زاخۆ 3-0 بە براوە هەژمار بکرێت، بەڵام دواتر لێژنەی تێهەڵچوونەوە ئەو بڕیارەی رەتکردەوە و ئەنجامی یارییەکەی وەکو خۆی هەژمارکرد.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=957838769035784&set=pb.100044290096476.-2207520000&type=3

زاخۆ دوای لێسەندنەوەی سێ خاڵەکە، بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی یازدەمی ریزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، لە کۆی 12 گەڕی خولەکە سێ بردنەوەی لە خولەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button