
ڕاهێنەری کاتی یانەی چوارقوڕنە دوای یەکسان بوونەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی دەبەندیخان لە گەڕی چواردەمی خولی نایابی کوردستان ڕوونکردنەویدا.
دوای ئەوەی مەحمود مەجید ڕاهێنەری پێشووی یانەی چوارقوڕنە وازی لە ئەرکەکەی هێنا و بۆ خولی نایابی عێڕاق پەیوەندی بە یانەی ڕومادیەوە کرد، ئەحمەد عەلی یاردەیدەری به شێوەیەکی کاتی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی پێسپێردرا و لە دوو یاریدا چوار خاڵی بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر یانەی دەربەندیخان لە نێو یاریگای خۆیان هاندەرانی یانەکە ناڕەزاییان بەرامبەر پێکهاتەی یانەکە دەربڕی و ئەمەش وایکرد دوای تەواو بوونی یاریەکە ڕاهێنەری کاتی یانەکە ڕوونکردنەیەک بدات کە تیایدا دەڵێت :
بەناوی خوای گەورە
زۆر سوپاس بۆخوای گەورە پاشان بۆ تەواوی دلسۆزانی یانەکەمان و شارەکەمان دەمەوێ ڕوون کردنەوەیەک بدەم لەسەر یاریەکەی ئەمرۆمان بەرامبەر دەربەندیخان من بەکاتی لەسەر خەتم و یارمەتی شارەکەم دەدەم لە غیابی راهینەر ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە نامەوێ چوارقورنە لەسەر دەستی من شکست بێنێت دووەمیان بۆ مەسەلەی تەشکیلە من زۆر سوپاسی یاریزانەکان دەکەم بۆ ئەو یاریەی کردیان چونکە بەداخەوە هەریەک لە ( محمود شاکر وسەرهەد و سەفین و عومەر و ابراهیم) پێکانیان هەبووە و ئیمەیان ئاگادار کردۆتەوە کە ناتوانن بەژداری ئەو یاریە بکەن ئەوەندەی کردیشیان بەزەختی ئیمە و لە خۆشەویستی یانەکە یاریان کرد بینیشتان عومەر چۆن یاریگای جێ هیشت تکایە لە شتەکان تێ بگەن ئەوجار بکەونە قسە کردن لەسەر تەشکیکە هیوادارم واقعی بن بەلام لەگەل هەموو ئەو شتانەش دەزانم ئیوە بردنەوەتان دەوێ بەتایبەت لەیاریگای خۆمان ئەوەی من پێم کراوە کردوومە لێم ببورن دڵمان خۆش نەکردن و کەسیش بەدەر نیە لەکەم و کورتی
براتان : احمد علی
6-1-2024