
ئەمڕۆ پێنج شەممە 4\1\2024 گەڕی حەفتەمی خولی پلەیەکی کوردستان دەسپێدەکات و یاری لووتکەش لە نێوان هەر دوو یانەی قەڵادزێ و ڕزگاری دەبێت.
یانەی قەڵادزێ لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ڕزگاری پێشەنگی خولی پلەیەکی کوردستان دەبێتەوە، قەڵادزێ 12 خاڵی هەیە لە پلەی چوارمە و ڕزگاریش بە 16 خاڵ لە پلەی یەکەمدایە، سەرکەوتنی قەڵادزێ واتا مانەوەی کێبڕکێ بۆ ڕیزی نایاب لە وەرزی داهاتوو، بە پێچەوانەوە شکستیان تاڕادەیەکی زۆر دوریان دەخاتەوە لە پلەی یەکەم، بۆ ئەم مەبەستەش کارگێڕی یانەی قەڵادزێ لە لاپەڕەی فەرمی یانەکەیان داوا لە هاندەران و وەرزشوانانی دەڤەری ڕاپەرین دەکەن کە ئەمڕۆ لە یاریگای شەهید مامۆستا مەهدی ئامادەبن و پاڵپشتی یانەی قەڵادزێ بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتن بە دەست بهێنن و بەردەوام بێت لە کێبڕکێ کردنی سەرکەوتن بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، یاریەکانی تری ئەمڕۆ بەمشێوەیە کە سەرجەمیان کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت
ڕەواندز × چەمچەماڵ
پیشەسازی × هەڵەبجەی شەهید
شۆڕجە × سلێمانی