Article
کوردستان

یانەی ئاکرێ کۆنتڕۆڵی باشترینەکانی مانگی ڕابردووی کرد

test

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترینەکانی مانگی دیسیمبەری دیاریکرد و یانەی ئاکرێ سەرجەم باشترینەکانی بە دەستهێنا.

هەژار سابر ڕاهێنەرە لاوەکەی ئاکرێ لەکۆی 51 دەنگ 46 دەنگی بەدەستهێنا کە لەم مانگەدا پێنج سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو ئاکرێشی گەیاندە لووتکەی ڕیزبەندی، یاریزان ئەرکان مەنسوڕ هێرشبەری هەمان یانە کەلەمانگی ڕابردوو توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات بە باشترین یاریزان دەستنیشانکرا و توانی 13 دەنگ کۆبکاتەوە، عەباس یابری گۆڵپارێزی یانەی ئاکرێ لەکۆی شەش یاری تەنها سێ گۆڵی لێکرا و سێ کلین شیتیشی هەبوو، عەباس 37 دەنگی بەدەستهێابوو.

مانگانە بەشی ڕاگەیاندن لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەدەنگی 16 ڕاهێنەرەکەی نایاب و 16 کاپتنی یانەکانی نایاب و 19 دەنگی ئەوڕگەیاندنکارانەی ڕووماڵی خولەکانی کوردستان دەکەن باشترینەکانی مانگ دیاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button