
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان چارەنووسی هەردوو یاریی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر لە خولی نایاب و یاریی رزگاریی و هەڵەبجەی شەهید لە خولی پلەیەک یەکلاکردەوە و هەردوو یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 تۆمارکران.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێدا چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی تازەی دەرکرد، یەکێک لەو بڕیاریارانە بە دۆڕا و هەژمار کردنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بوو بەرامبەر یانەی هەولێر ئەویش بە هۆی یاریکردنی یاریزان بژارمەهدی بە دوو ژمارەی جیاواز لە یاریەکە کە ژمارەکان 8 و 18 یە و ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە، وێڕای سەرکەوتنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یارییەکەدا، ئێستا سێ خاڵی یاریەکە بۆ یانەی هەولێر هەژمار دەکرێت دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ دوای تەواو بوونی یاریەکە یانەی هەولێر پەڵپی لە سەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر گرت.
https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0NfrTqiFUWLLn28P8c4L3K4MQUvGeqfk2GfEXCuw31nrV5ndfQiaWN6K8mR31B8crl
سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:
1_ لە یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان ، بە هۆی پۆشینی دوو ژمارەی جیاواز 8 و 18 لەلایەن یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بژار مەهدی کە ئەمەش پێچەوانەی پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە، دوای پەڵپی یانەی هەولێر بڕیاردرا بە هەژمار کردنی ئەنجامی یاری 3 _ 0 لە بەرژەوەندی یانەی هەولێر.
2_ داوا لەو یاریزانانە دەکەین کەوا لە هەڵبژاردەی کوردستان یاخود خولی نایاب یان خولی پلەیەکی کوردستان یاریان کردووە و ئارەزووی بەشداریکردن لە خولی ڕاهێنەرایەتی C دەکەن، سیڤیەکانیان بۆ ئەم ئیمیڵە بنێرن [email protected] .
3_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ڕزگاری و یانەی هەڵەبجەی شەهید لە گەڕی شەشەمی خولی پلە یەکی کوردستان:
آ _ بە هۆی کشانەوە و تەواو نەکردنی یاری لەلایەن یانەی هەڵەبجەی شەهیدەوە بڕیاردرا ئەنجامی یاری 3 _ 0 لە بەرژەوەندی یانەی ڕزگاری هەژمار بکرێت.
ب_ بە هۆی هێرشکردن بۆ سەر ناوبژیوان بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریزانی ژمارە 17 لە یانەی هەڵەبجەی شەهید ئەشکان لوقمان بۆ 4 یاری و پێبژاردنی بەبڕی 250000 دوو سەت و پەنجا هەزار دینار .
4_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی برایەتی لە گەڕی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان :
آ_ پێبژاردنی یانەی ئاکرێ بەبڕی 150000 سەت و پەنجا هەزار دینار بە هۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لەلایەن هاندەرەکانیەوە.
ب_ ئاگادارکردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی ئاکرێ بەهۆی هاتنە ژوورەوەی هاندەرانیان بۆ نێو یاریگا، بە دووبارە بوونەوەی سزای دیکە دەدرێن .
5_ لە یاری نێوان یانەی پێشمەرگەی هەولێر ویانەی سیروانی نوێ لە گەڕی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان، بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور بۆ ڕاهێنەری یانەی سیروانی نوێ غەریب محەمەد بڕیاردرا بە پێبژاردنی ڕاهێنەری ناوبراو بە بڕی 250000 دوو سەت و پەنجا هەزار دینار.