
واین روونی بە ماوەیەکی کەم پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی دوورخستنەوەی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و بەرگری لە خۆی دەکات.
ئەستێرە مێژووییەکە تەنها 15 یاری راهێنەری بێرمینگهام سیتی بوو بەڵام شکستەکەی دوێنێ بەرامبەر لیدز، 13هەمین یاری ئەو یانەیە بوو بێ بردنەوە.
روونی لە پێگەی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت کاتی پێویستی پێنەدراوە
دەمەوێت سوپاسی تۆم واگنەر، تۆم برەیدی، گاری کوک بکەم بۆ ئەوەی دەرفەتی ئەوەیان پێدام راهێنەرایەتی بێرمینگهام بکەن و سوپاسی پشتیوانیان دەکەم لەو ماوە کورتەی لەگەڵ یانەکە بووم. تۆپی پێ بازرگانییەکە پەیوەستە بە ئەنجامەوە و دان بەوەدا دەنێم ئەنجامەکان لە ئاستی پێویست دا نەبوون بەڵام کات زۆر گرنگە بۆ راهێنەر و پێم وانیە 13 هەفتە کاتی پێویست بێت تاوەکو ئەو گۆڕانکارییانە بکەین کە مەبەستمان بوو. ئەم بڕیارە کاریگەری گەورەی لەسەرم هەبووە و پێویستم بە کاتە بەسەریدا زاڵ بم. پلانم ئەوەیە کات لەسەر خێزانەکەم بەسەر ببەم تاوەکو کاتی ئەوە دێت ئامادە دەبم بۆ کاری داهاتووی راهێنەرایەتیم. هیوای باشترین بۆ بێرمینگهام و خاوەنانی یانەکە دەخوازم لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان