Article
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانە تازەکەی ئینتەر بناسە

test

ئینتەرمیلان هەرزوو لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا دەستی خۆی وەشاند و گواستنەوەی تایجۆن بوکانانی ئەستێرەی کڵەب بروجی بەلجیکی گواستەوە.

بوکانان لە زستانی 2022 بەرامبەر بە 6.3 ملیۆن یۆرۆ لە خولی ئەمریکییەوە گوێزرایەوە بۆ کڵەب بروج. ناوبراو ناسنامەی کەنەدییە وتەمەنی 24 ساڵە دەتوانێت لە باڵەکانی چەپ و راست یاری بکات. توانای ئەوەیە هەیە وەکو بەرگریکاری باڵ یاخود هێرشبەری باڵ تواناکانی خۆی نیشان بدات.

نرخی لە بازاڕی گواستنەوەدا 8.5 ملیۆن یۆرۆ یە وئینتەر بەرامبەر بە 8 ملیۆن یۆرۆ گواستییەوە ریزەکانی. لەگەڵ ئەوەی لە یانەکەی پێشووی زیاتر رۆڵی بەرگری پێ سپێردرابوو بەڵام خاوەنی سێ گۆڵ و چوار ئەسیست بوو.

ناوبراو دەبێتە جێگرەوەی خوان کوادرادۆ کە لە هەمان پێگەدا یاری دەکات بەڵام بەهۆی پێکان تا سێ مانگی دیکە ناگەڕێتەوە. بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئەگەر جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بکاتەوە ئەوا رەنگە هاوینی داهاتوو ئینتەر، دەنزێل دەمفریس بفرۆشێت کە ئاستێکی ناجێگیری هەیە لە نێرازوری.

ئینتەر لە ساتەوەختێکی باشدایە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵییە. چاوەڕواندەکرێت بوکانان لە یارییەکەی شەممەی داهاتوو بەرامبەر هێڵاس ڤێرۆنا بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button