
یاریگا –
یانەکانی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەی دەستەی گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەکەن و ئەمڕۆ ئێوارە بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە.
نوێنەرانی تۆپی پێی کوردستان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ بایکۆتی کۆبوونەوەی دەستەی گشتییان کردووە، کۆبوونەوەکە لەپێناوی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2022ـی فیدراسیۆنەکەیە، یانەکانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ، نەورۆز و پێشمەرگەی سلێمانی و لقی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک گلەییان لە دابەشکاریی بودجەکە هەیە و پێیانوایە نادادپەروەری لە دابەشکردنی بودجەکە هەیە.
وەلید عارەب سەرۆکی یانەی هەولێر لەبارەی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی دەستەی گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێکی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’بههۆی ئهو جیاوازییهی له نێوان یانهكانی كوردستان و ناوهراست و باشووری عێراق دهكرێت بایكۆتی كۆبوونهوهی دهستهی گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقمان كردووە، ئێمه نزیكهی 12 دهنگین و دهنگهكانمان كاریگهری دهبێت، نامانهوێت دهنگ لهسهر بڕیارێك بدهین كه هیچ سوودێكی بۆ ئێمه نییە، هاوكاری یانهكانی دیكه دهكرێت بەڵام یانەکانی کوردستان پشتگوێ خراون’.
سەرۆکی یانەی هەولێر: ئێمە نزیکەی 12 دەنگین و ئامادە نین دەنگ بە بڕیارێک بدەین کە هیچ سوودی بۆ ئێمە نەبووە.
عەبدوڵڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆکیش لەبارەی هەڵوێستەکەیان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’ئێمە ئامادە نین دەنگ بە پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2022 بدەین، چونکە ئێمە هیچ سوودێکمان لەو بودجەیە نەبینیوە و مافی ئێمە خوراوە، عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێی راگەیاندووین پەیوەندیی بە بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە داوای لێکردووە چارەسەری کێشەی شایستە داراییەکانی یانەکانی کوردستان بکرێت’.
سەرۆکی یانەی دهۆک: عەدنان درجال پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و داوای لێکردووە کێشەی یانەکانی کوردستان چارەسەر بکرێت.
بودجەی ساڵی 2022ـی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەگاتە 37 ملیار دینار، کەچی بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا تەنیا 16 ملیۆن دینار بە یانەکانی کوردستان دراوە، ئەمساڵیش بە هەمان شێوە یانەکانی کوردستان لە کۆمەک و هاوکاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بێبەش بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکان و لقی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان ئەم هەڵوێستەیان وەرگرتووە و ئامادە نین دەنگ بۆ پەسەندکردنی بودجەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بدەن.