Article
ئیتاڵیا

بڕگەیەکی سەیر لە گرێبەستەکەی مارکۆ ڤێراتی هەیە

test

یاریگا

مارکۆ ڤێراتی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی دوای ئەوەی هاوینی رابردوو، پەیوەندی بە یانەی عەرەبی قەتەری کرد، بڕگەیەکی سەیری لە گرێبەستەکەی گونجاندووە.

رۆژنامەی ئێکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکە لە گواستنەوەی هاوینی رابردوو، بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ یانەی پاریس سانجێرمان جێهێشت، لە گرێبەستەکەیدا بڕگەیەکی تایبەت و سەیر و سەمەرەی هەیە کە ڕێگەی پێدەدات مانگانە هەفتەیەک گەشت بکات بۆ دەرەوەی دەوحە و قەتەر.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، ڤێراتی هەر کاتێک پشووەکانی وەردەگرێت، زۆربەری کاتەکانی لە فەرەنسا بەسەر دەبات.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button