
یاریگا
ئەم وەرزە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەهۆی پێکان ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دابڕاون، سەرەڕای ئەمەش یانەکە توانی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ وەکو پێشەنگ و هەروەها ساڵی 2023 وەکو پێشەنگی لالیگاکان تەواو کرد.
دوو لەو یاریزانانەی یانە شاهانەکە کە ماوەیەکی زۆرە بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاون، ئێدوارد کاماڤینگای فەرەنسی و هەروەها ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلین، ئەو دوو یاریزانە لە قۆناغی کۆتایی پێکانەکەیانن و هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەسەر تەندروستیان بڵاوبووەتەوە.
ماڵپەری رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئێدواردۆ کاماڤینگا و ڤینیسیۆس جونیۆر بە تەواوی لە پێکانەکەیان چاکبوونەتەوە و دەتوانن ساڵی نوێ، ئەگەر راهێنەری یانەکەیان رێگەیان پێبدات، بەشداری یارییەکانیان یانەکەیان بکەنەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەم دوو یاریزانە ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دابڕاون و بەم دواییە لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە، ئەستەمەلە یارییەکەی بەرامبەر مایۆرکا بەشداری بکەن.