Article
ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

ریزبەندی باشترینەكانی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2023

ئێرلینگ هالاند پێشەنگی گرتووە

test

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” IFFHS ” ریزبەندی باشترینەكانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكردەوە.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار ( IFFHS ) باوەڕپێكراوی فیفایە و ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشان دەكات.

لە پلەی یەكەم ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دێت، كە توانی لەو ساڵەدا و لەگەڵ یانەكەی نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ، جامی یەكێتی ئینگلتەرا، سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكان بباتەوە

ریزبەندی باشترینەكانی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی:

یاریزان یانە خاڵ
1- ئێرلینگ هالاند مانچێستەر سیتی 208
2- كیلیان ئێمباپێ پاریس سانجێرمان 105
3- لیۆنێل مێسی پاریس سانجێرمان/ ئینتەر مەیامی 85
4- رۆدری مانچێستەر سیتی 55
5- جود بێڵینگهام دۆرتمۆند/ ریال مەدرید 34
6- كیڤن دی برۆین مانچێستەر سیتی 27
7- هاری كەین تۆتنهام/ بایرن میونشن 18
8- بێرناردۆ سێلڤا مانچێستەر سیتی 9
9- ڤینیسیۆس جونیۆر ریال مەدرید 8
10- لاوتارۆ مارتینێز ئینتەر میلان 7

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی ساڵی رابردوو بە باشترین یاریزانی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button