Article
کوردستان

لوتکەی یارییەکانی ئەمڕۆی پلەیەک لە کەلارە

test

لەگەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی کوردستان ئەمڕۆ چوار یاری بەڕێوەدەچێت و لوتکەی یارییەکانی ئەم گەڕەش لە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 21\12\2023 یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەکی کوردستان دەستپێبکات بە ئەنجامدانی چوار یاری، یانەی سلیمانی لە یاریگای زانکۆ میوانداری یانەی چەمچەماڵ دەکات، سلێمانی لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی دێت بە 8 خاڵ و یانەی چەمچەماڵیش تا ئێستا ئەنجامەکانی بەدڵی هاندەرانی یانەکە نیە و تەنیا 3 خاڵی هەیە و لە پلەی دوانزەم دێت، یاری لوتکەی ئەم گەڕە لە نێوان هەر دوو یانەی ڕزگاری و پیشەسازی دەبێت کە لە یاریگای یانەی یەکەم ئەنجامدەدرێت، یانەی ڕزگاری لە هەر چوار یاری ڕابردوودا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە پلەی یەکەمی خولەکەیە بە 12 خاڵ، یانەی پیشەسازیش بە کۆکردنەوەی 10 و بە جیاوازی گۆڵ لە گەڵ یانەی کۆیە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی خولی پلە یەکی گرتووە، بە هۆی وەرگرتنی کارتی سورەوە لە یاری ڕابردوو بەرامبەر یانەی بازیان هەستیار دڵشادی یاریزانی دڵی بەرگری یانەی ڕزگاری ئەمڕۆ بێبەش دەبێت لە یاریەکە، لە یاریەکی تردا یانەی خاک لە شاری کەرکوک ڕووبەڕووی یانەی ڕەواندز دەبێتەوە، خاک بە 4 خاڵ لە پلەی دەیەمە و ڕەواندزیش بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی یازدەم دێت، هەڵەبجەی شەهید لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی بازیان یاری دەکات کە هیچ خاڵێکی نیە و لە ڕیزبەندی کۆتایی خولەکەیە، یانەی هەڵەبجەش لە کۆی چوار یاری تەنها 2 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی چواردەمی خولی پلە یەکی کوردستان دێت، سەرجەم یارییەکانیش کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.

یارییەکانی سبەی هەینی 22\12\2023

تەناهی × قەڵادزێ

سێمێل × شۆڕجە

هەڵۆ × کۆیە

خانەقین × بابان

بابەتی زیاتر

//
Back to top button