Loading...
ئیسپانیا

چاڤی جارێکی دیکە تووڕەیە؛ ئەو قسانە ئاشکرا دەکات کە لە ژووری جلگۆڕین بە یاریزانەکانی گوتبوو

یاریگا –

چاڤی جارێکی دیکە لە بەردەم میدیاکان هێرشیکردە سەر یاریزانەکانی بارسێلۆنا و دوای بردنەوەیان لە ئەلمێریا، راهێنەرەکەی بارسێلۆنا بە توندی رەخنەی لە یاریزانەکانی گرت.

چاڤی هیرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا دوای یارییەکەیان بەرامبەر ئەلمێریا کە بە زەحمەت بە ئەنجامی 3-2 بردنەوەیان بەدەستهێنا، گوتی :’لە نیوەی یەکەم ئاستمان زۆر خراپ بوو، قبوڵنەکراو بوو پێم گوتبوون، بەهیچ شێوەیەک فشار لەسەر تیپی بەرامبەر نەبوو، رۆح و کۆششکردن لە تیپەکەمان ون بوو’.

چاڤی: لە پشووی نێوان هەردوو گێم، زۆر بە توندی و راشکاوی قسەم بۆ یاریزانەکان کرد، لە نیوەی یەکەم زۆر ساردوسڕ بوون، ئەمە قبوڵنەکراوە، پێموایە قسەکانم لە نیوەی دووەم کاریگەرییان هەبوو.

هەروەها گوتیشی :’من لە یاریزانەکانم تووڕە نیم، بەڵام نابێت زۆر بێ رۆحیەت و گڕوتینەوە یاریی بکەن، پێویستە لە یارییەکانی داهاتوو ئەمە بسەلمێنن، من لە پشووی نێوان هەردوو گێم زۆر بە تووڕەیی قسەم کرد، وابزانم قسەکانم کاریگەرییان لەسەر یاریزانەکان دروستکردبوو، دەبووایە ئەم یارییە 2-0 یان 3-0 کۆتایی بێت، بەڵام یاریزانەکانم هەمان ئەو گڕوتینەیان نییە کە وەرزی رابردوو هەیانبوو’.

هێرناندێز ناوەڕۆژی قسەکانی لە ژووری جلگۆڕین ئاشکراکرد و گوتی :’بە تیپی بارسێلۆنای ساڵی 2010 نموونەم بۆ یاریزانەکان هێنایەوە کە باشترین تیپ بوو لە مێژووی بارسێلۆنا، ئێمە چەندان نازناومان بەدەستهێنابوو کەچی هێشتا بە گوڕتین و تامەزرۆییەوە یارییمان دەکرد، نابێت یاریزانی لاو دوای بەدەستهێنانی تەنیا یەک نازناو تامەزرۆیی و رۆحیەتی لەدەست بدات’.

راهێنەرەکەی بارسا گوتیشی :’لە نیوەی یەکەم خراپ بووین، بەڵام لە نیوەی دووەم ئەو بارسێلۆنایە بووین کە من دەیناسم، پێموایە شایستەی بردنەوە بووین، گرنگترین شت ئەوەیە ئێمە خۆمان بەدەستەوە نەدا، سێرجی رۆبێرتۆ نموونەی سەرکردەیە، هانی یاریزانەکانی دەدا’.

Back to top button