Loading...
ئینگلتەرا

یانەیەکی پریمەرلیگ راهێنەرەکەی دوورخستەوە

یانەی نۆتینگهام فۆرێست بەفەرمی  ستیڤ کووپەری لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.

کووپەر ماوەی دوو ساڵە راهێنەری نۆتینگهامە، بەڵام لەم وەرزەدا  بە دۆخێکی سەخت دا تێدەپەڕن و لە 17 یاری ئەم وەرزەدا تەنها سێ بردنەوەیان هەیە.

بەگوێرەی دەیڤد ئۆرنستاین لە ئەتلەتیک، نونۆ ئێسپریتۆ سانتۆ بەهێزترین کاندیدە بۆ جێگرتنەوەی ئەو راهێنەرە. نونۆ راهێنەرێکی ناودارە لە پریمەرلیگ و ئەزموونی راهێنەرایەتی لەگەڵ وۆڵڤز و تۆتنهام هەبووە لەو خولە. کۆتا ئەرکیشی لەگەڵ ئیتیحادی سعوودی بوو کە ماوەیەکی کەمی خایاند.

ئیڤانجیلس ماریناکیس لەلایەن خۆیەوە لە بەیاننامەیەکدا سوپاسی کووپەری کرد بۆ خزمەت و هەوڵەکانی و هیوای بەختێکی باشی بۆ خواست بۆ داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button