Loading...
ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

دی ماریا ناوی خۆی لە مێژووی بێنفیكا دەنووسێتەوە

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بێنفێكای پۆرتوگالی ناوی خۆی لە مێژووی یانەكەیدا دەنوسێتەوە.

شەوی رابردوو سالزبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بێنفیكای كرد  و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی كۆتا هەفتەی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لەخولەكی 32ی یارییەكەدا دی ماریا گۆڵی یەكەمی یانەكەی بەرامبەر سالزبۆرگ تۆمار كرد.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان دی ماریا گەورەترین یاریزانە گۆڵی بۆ بێنفیكا كردبێت بە (35 ساڵ و 301 رۆژ) لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

دی ماریا و خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری

بێنفیكا بە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەی خۆی گەیاندە یاریكەكانی پاشكۆی یۆرۆپا لیگ بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ.

Back to top button