Article
ئینگلتەرا

خاوەنە تازەکەی یونایتد بە خراپە باسی برونۆ فێرناندێزی کاپتنی یانەکەی کردووە

test

سێر جەیمس راتکلیف بووەتە خاوەنی 25٪ی پشکەکانی مانچێستەر یونایتد و ووتەیەکی ملیاردێرە بەریتانییەکە ئاشکرا دەبێت کە لە کتێبێکیدا نوسیوییەتی.

هەرچەندە هێشتا مامەڵە فەرمییەکان کۆتاییان نەهاتووە بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، ئەوە یەکلابووەتەوە کە راتیکلیفی خاوەنی گروپی ئینیۆس 25٪ی پشکەکانی کڕیووەتەوە و بەگوێرەی رێککەوتنەکە مافی بڕیاردانی دەبێت لە یانەکەدا.

ناوبراو لە کتێبی “ئازایەتی، توندی، پێکەنین: چیرۆکی ئینیۆس” هەر لە یەکەم پەڕەیدا  سەرسوڕمانی خۆی نیشان دەدات لەو توانا جەستەییە بەهێزەی یاریزانانی یاری رەگبی هەیانە کاتێک بینەری یارییەک بووە و دەڵێت “یاریزانێک هەر لەوێ دا قاچی شکا و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بردییانە دەرەوە بێ ئەوەی کەس گازندە بکات، کەچی لە تۆپی پێ دا برونۆ فێرناندێز دەستی کرد بە گریان بۆ فاوڵێک بێ ئەوەی کەس دەستی بەر بکەوێت”.

مەبەستی سێر جەیمس، خۆ نواندنەکەی فێرناندێز بوو بەرامبەر یونایتد لەو یارییەی 7-0 دۆڕان بە لیڤەرپوول لە وەرزی رابردوو.

لەم هەفتەیەدا فێرناندێز جارێکیتر لەژێر رەخنەی میدیاکان دایە چونکە پێیان وایە بە مەبەست لە یارییەکەی بۆرنمۆس کارتی زەردی وەرگرتووە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول بەشدارنەبێت.

He threw himself to the ground after being shrugged off the ball by Ibrahima Konate

 

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button