Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ناو ماڵی بارسێلۆنا تەقەی تێکەوت؛ دیکۆ و چاڤی ناکۆکن

یاریگا –

دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر جیرۆنا هەریەکە لە چاڤی و دیکۆ لێدوانی دژبەیەکیان دا و بە زەقی ناکۆکی نێوانیان ئاشکرابوو.

دوای ئەوەی لە لالیگا بە ئەنجامی 4-2 بە جیرۆنا دۆڕان، چاڤی هێرناندێز پێیوایە ئەوان یارییەکی باشیان کردووە، بەڵام دیکۆ رەخنەی لە ئاستی یاریزانەکان هەبوو.

دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا لەباری یارییەکەیان بەرامبەر جیرۆنا گوتی :’ئێمە ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد، لە یارییەکە یەکلاکەرەوە نەبووین، ئەمەش کاریگەری لەسەر یارییەکە هەبوو، ئەوان دەیانزانی چۆن یاریی دەکەن، ئێمە لە سەرەتای یارییەکە باش بووین بەڵام هیچ شووتێکمان نەبوو بۆ ناو گۆڵ، بەداخەوە بەرامبەر رکابەریی راستەوخۆی خۆمان دۆڕاین و سێ خاڵمان لەدەست دا’.

چاڤی هێرناندێز پێچەوانەی دیکۆ دوای یارییەکە گوتی :’ئێمە یارییەکی خراپمان نەکرد و ئاستی تیپەکەمان لە یارییەکە خراپ نەبوو، بەڵام جارێک کاتمان پێویستە و لە قۆناخی دووبارە بونیادنانەوەی تیپەکەداین’.

چاڤی پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا هەبوو، بۆیە کاتێک دیکۆ هاتە شوێنی هەست بە ناکۆکی لە نێوان دیکۆ و چاڤی دەکرێت.

Back to top button