
ئێوارەی ئەمڕۆ یاری نێوان ئەتلەتیک بلباو گرانادا لە خولی ئیسپانی لە خولەکی 17 هەڵوەشێندرایەوە پاش ئەوەی هاندەرێک گیانی لەدەستدا.
هاندەرەکە بۆ هاندانی گرانادا لەنێو یاریگا بووە و لەناکاو تووشی نۆبەی دڵ هاتووە. سەرەتا بۆ ماوەی 10 خولەک یارییەکە راگیرا دواتر راگەیەندرا یارییەکە تەواو ناکرێت.
لالیگا بەیاننامەیەکی بلاوکردەوە و تێیدا هاتووە
یاری نێوان گرانادا و بلباو هەڵوەشێندرایەوە پاش گیان لەدەستدانی تراژیدی هاندەرێک لە یاریگای نوێڤۆ لۆس کارمێنیس. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەکەی و هاوڕێیانی و هاندەرانی گرانادا دەکەین. لە داهاتووییەکی نزیک وادەی دووبارەکردنەوەی یارییەکە رادەگەیەنین.