Article
سعوودیەعێراقکوردستانگرنگترین

شێرکۆ کەریم لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کردەوە

وێنەی خۆی لەسەر تاوەری زانیاری دانا

test

یاریگا –

شێرکۆ کەریم لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کردەوە و شەوی رابردوو وێنەی خۆی لەسەر تاوەری زانیاری نمایش کرد.

شەوی شەممە لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریی هەولێر و قوە جەوییە لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە یانەکەی قەڵاومنارە 4-1 تووشی دۆڕان بوو، وێنەی شێرکۆ کەریم هێرشبەری یانەی هەولێر لەسەر تاوەری زانیاری نمایشکرا و هاندەران لەناو یاریگای فڕەنسۆ هەریرییەوە وێنەیان دەگرت.

بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونەی تۆڕی وەرزشی یاریگا کردوویەتی، نرخی دانانی وێنە لەسەر تاوەری زانیاری لە شاری هەولێر بۆ ماوەی نیو کاتژمێر نزیکەی 10 هەزار دۆلارە (دەفتەرێک دۆلارە)، کە تاوەرەکە دەکەوێتە دەوروبەری یاریگای فڕەنسۆ هەریری.

نرخی دانانی وێنە لەسەر بورجی خەلیفە و تاوەری زانیاری
نرخی دانانی وێنە لەسەر بورجی خەلیفە و تاوەری زانیاری

پێشتر لەکاتی پەیوەندیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی وێنەی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە لەسەر بورجی خەلیفە نمایشکرا، کە نرخی دانانی وێنە یان ڤیدیۆ لەسەر بورجی خەلیفە لە دوبەی بۆ ماوەی سێ خولەک دەگاتە 250 هەزار درهەمی ئیماراتی (68 هەزار دۆلاری ئەمریکی)، بەڵام ئەگەر لە کۆتایی هەفتە بێت نرخەکە بۆ 350 هەزار درهەم بەرز دەبێتەوە.

جگە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ چەندان یاریزانی دیکە لە دوبەی وێنەیان لەسەر بورجی خەلیفە نمایشکراوە، بەتایبەتی لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گلۆب سۆکەر کە ساڵانە رێوڕەسمەکە لە ئیمارات بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button