Article
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بچوكترین ئەو یاریزانانەی گەیشتوونەتە یاری ژمارە 150 لە پرێمەرلیگ

test

یاریگا –

بوكایۆ ساكا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ناوی چوویە نێو لیستی ئەو یاریزانانەی كە بە تەمەنێكی بچوك گەیشتوونەتە یاری ژمارە 150 لە مێژووی پرێمەرلیگدا.

شەوی رابردوو ئاستۆن ڤێلا لە یاریگای ڤێلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شازدەی خولی ئینگلیزیدا.

لەو یارییەدا ساكا لە پێكهاتەی سەرەكی گەنەرزدا بوو، بەوەش ناوی چوویە نێو لیستی بچوكترین پێنج یاریزان كە گەیشتبێتە یاری ژمارە 150.

هەروەها ساكا بچوكترین یاریزانی ئارسیناڵە كە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بەشداری لە 200 یاری لەگەڵ یانەكەیدا كردبێت.

بچوكترین ئەو یاریزانانەی مێژووی پرێمەرلیگ كە گەیشتوونەتە یاری ژمارە 150:

یاریزان تەمەن
وەین روونی 21 ساڵ و67 رۆژ
سێسك فابریگاس 21 ساڵ و210 رۆژ
جەیمس میلنەر 21 ساڵ و310 رۆژ
رەحیم ستێرلینگ 22 ساڵ و87 رۆژ
بوكایۆ ساكا 22 ساڵ و95 رۆژ

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button