Article
ئیتاڵیاگرنگترین

پۆگبا چوار ساڵ یاریی تۆپی پێی لێ قەدەخە دەکرێت

داواکاری گشتی بڕیاریدا

test

داواكاری گشتی ئیتاڵیا داوا ده‌كات بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش، پۆڵ پۆگبا بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ یاریی تۆپی پێی لێ قەدەخە بکرێت.
تۆری سكای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌هۆی بەکارهێنانی ماددەی ووزەبەخش داواكارى گشتی ئیتاڵیا داوا ده‌كات پۆگبا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سڕ بكرێت.
سکای سپۆرت ئاشكرای كردووه‌، سزای ئەو هەڵەیەی دەگاتە چوار ساڵ، یاریزانه‌ فەرەنسییەکەش داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كردووه.
پێشتر پۆگبا داوای کردبوو دادگا پێداچوونەوە بە بابەتەکە بکات، بەڵام هەرزوو داواکەی رەتکرایەوە، چونکە ئاژانسی دژە ماددەی وزەبەخش رێگەی بە پێداچوونەوەکە نەدا، ئەمەش مانای ئەوەیە راستەوخۆ لە دادگا کەیسەکە یەکلادەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button