Article
ئینگلتەراگرنگترین

ئەو یانانەی زۆرترین خاڵیان بە ریمۆنتادا لە پرێمەرلیگ بەدەستهێناوە

test

یاریگا

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ چەند یانەیەک هەن کە زۆرترین خاڵیان بە ریمۆنتادا بەرامبەر رکابەرەکانیان بەدەستهێناوە، لەو ریزبەندیە یانەی لیڤەرپوول لە پلەی یەکەم دێت و زۆرترین خاڵی بەدەستهێناوە.

یەک شەممەی ئەم هەفتەیە بوو، کاتێک لیڤەرپوول لە یاریگای خۆی لە گەڕی چواردەی پرێمەرلیگ میوانداری فولهامی کرد، رێدز تاوەکو خولەکی 80 بە ئەنجامی 2-3 لە دواوەوە بوو، بەڵام لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە، دوو گۆڵیان کرد و دۆڕانیان بە بردنەوە گۆڕییەوە.

بە گشتی ئەم وەرزە لیڤەرپوول لە پێنج یاریی دۆڕانی گۆڕیوە بۆ بردنەوە یاخود بەرامبەربوون و لەو پێنج یارییەش 15 خاڵی بەدەستهێناوە و لە پلەی یەکەم دێت، لە پلەی دووەمیش یانەی تۆتێنهام دێت، ئەو یانەیەش 9 خاڵی بەدەستهێناوە، لەو کاتەی لە دواوە بن و ئەنجامەکەیان بۆ بردنەوە یاخود بەرامبەربوون گۆڕیوە.

یانەکانی ئاستۆن ڤیلا و چێڵسی و برایتن و وێستهام یونایتد و وۆلڤەرهامبتن و هەروەها مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی، لە پلەکانی سێیەم و تاوەکو دەیەم دێن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button