Article
ئینگلتەرا

یەکەم راهێنەری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ لە کارەکەی دوورخرایەوە

test

یاریگا –

یانەی شێفڵد یونایتد رایگەیاند پاوڵ هێکینگبەتم لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، بەوەش بووە یەکەم راهێنەری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ کە دەربکرێت.

ساڵانە لە مانگەکانی سەرەتادا یانەکان هەرزوو راهێنەر دەگۆڕن بەڵام ئەم وەرزە یەکەم دەرکردن گەیشتە مانگی 12 و لە چارەی پاوڵ هێكینگبەتم بوو.

شێفێلد لە کۆتا پلەی ریزبەندی پریمەرلیگدایە و لە 14 یاریدا تەنها پێنج خاڵی کۆکردووەتەوە. وە لە کۆتا دوو یاریشدا بەرامبەر بۆرنمۆس و بێرنلی هەشت گۆڵی لێکراوە. یانەی بێرنلی دوێنێ پێنج گۆڵی لە شێفیڵد تۆمارکرد لە کاتێکدا خۆشیان تەنها چوار خاڵیان هەبوو بەر لەو یارییە.

شێفیڵد ئەوەشی ئاشکراکردووە کریس وایڵدەر بەشێوەیەکی کاتی ئەو پۆستە دەگرێتە دەست تاوەکو راهێنەرێک دەدۆزنەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button