
یاریگا
ئانخێل دیماریا یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دەڵێت هەر کاتێک لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی توڕە بکرێت، دەرەنجامەکانی بە خراپە بەسەر بەرامبەرەکەی دەشکێتەوە.
پاڵەوانەکەی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریی +Star بە ناوی “پاڵەوانەکان، دوای ساڵێک” باسی ڕووبەڕووبوونەوەی لیۆنێل مێسی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەم پاڵەوانێتییەدا کردووە و دەڵێت
تەنانەت داپیرەشم لەوە تێگەیشت کە مێسی کێشەی لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی هەیە و بە ئەنقەست ڕووبەڕووی بووەتەوە. کاتێک کەسێک باسی مێسی دەکات ئەو لە مێشکی خۆیدا دەنوسێتەوە و لە ناو یاریگا تۆلەی خۆی دەکاتەوە. مۆدێلی مێسیە و پێموایە ئەمە شتێکی ئاساییە. کەسانێک هەن هەندێک جار ڕێزی لێناگرن و نازانن باشترین یاریزانی مێژووە. کەواتە پێویست ناکات هیچ بە مێسی بڵێیت، چونکە لە کۆتاییدا توڕە دەبێت و شتەکان خراپتر دەبن
کێشەکەی مێسی و لیڤاندۆسڤکی بەهۆی خەڵاتی باڵۆن دۆر بوو، لیڤا پێشتر چانسێکی باشی هەبوو بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، بەڵام لەبری ئەو لیۆنێل مێسی حەوتەمین خەڵاتەکەی بەدەستهێنا. دواتر هێرشبەرە پۆڵەندییەکە ناڕەزایی خۆی دەربڕی و دووپاتیکردەوە کە خەڵاتەکە مافی مێسی نییە.