خولی ئەستێرەکانی عێراق؛ دهۆک بۆ پێشەنگایەتی و زاخۆ بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی قاسم یاریی دەکەن
پریڤیوی یاریی یانە کوردستانییەکان لە گەڕی شەشەم

ئەمڕۆ گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەپێناوی پێشەنگایەتی یاریی دەکات، سبەش هەولێری ‘بریندار’ لە بەغدا دەیەوێت بە تەڵەبە تیماری برینەکانی بکات.
دهۆک لەپێناوی پێشەنگایەتی یاریی دەکات
دهۆک کە لەم وەرزە تاوەکو ئێستا دوای پێنج گەڕ هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە و محەمەد ساڵح گۆڵپارێزی یانەکە تۆڕی گۆڵەکەی نەهەژێنراوە، لە یاریگای کوت دەبێتە میوانی کەرخ، دهۆک بە بردنەوەی لەم یارییە ئەگەر بە کاتیش بێت، دێتە پێشەنگی خولەکە.
دهۆک پێش ئەم یارییە لە پلەی دووەم خاوەنی 11 خاڵە و دوو خاڵ لەدوای قوە جەوییەی پێشەنگ دێت کە هەردوو یانەکە لەم وەرزە تا ئێستا نەدۆڕاون، هەڵۆیەکانی چیا لەکۆی 14 یاری بەرامبەر کەرخ نۆ بردنەوەی بەدەستهێناوە و تەنیا سێ یاریی دۆڕاندووە.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریی قوه جه‌وییه و كاره‌با دواخراوه، ئه‌گه‌ر دهۆك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كه‌رخ تۆمار بكات، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه بە جیاوازیی خاڵێک بێته پێشه‌نگی خولەکە.
https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0ePjq7e9BTBQQ96YPFwPv7tYgTBSoDLiV9irHyyZJRGbMoCWv38vY9SPLQaV7GwQml
نەورۆز دەیەوێت لە لوتکەی ریزبەندیی نزیکتر بێتەوە
لە هەمان کاتی یارییەکەی کەرخ و دهۆک، نه‌ورۆز له یاریگای مه‌لعه‌به‌كه لە سلێمانی كاتژمێڕ 02:30 به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا یاریی ده‌كات، تیپه‌كه‌ی وه‌لی كه‌ریم تاكو ئێستا له دۆخێكی باش دایە، بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه تیپه‌كه نزیك ده‌كاته‌وه له تۆپ فۆری خوله‌كه.
نه‌ورۆز له كۆی پێنج یاری به دوو بردنه‌وه و یه‌كسان بوونێك و دوو شكست به كۆكردنه‌وه‌ی حەفت خاڵ پله‌ی حه‌فته‌می گرتووه. نەورۆز لەکۆی سێ یاریی بەرامبەر کەربەلا دوو دۆڕان و بردنەوەیەکی بەدەستهێناوە.
https://www.facebook.com/Zakho.Sport.Club/posts/pfbid0v4FvfdnJZKsRyv3aWbpMG8kP8nFHL9Tps6FdNnJTY9WW7Mxfv35Ysy3jZPzqhH6El
زاخۆ دەیەوێت گرێکوێرەی قاسم بکاتەوە
زاخۆ دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرامبەر هەولێر یەکەم بردنەوەی لەم وەرزە بەدەستهێنا، ئەمشەو بەدوای بردنەوەی دووەمی دەگەڕێت، کاتێک كاتژمێر 07:00 لە یاریگای خۆی میوانداری قاسم ده‌كات، لەکاتێکدا هەرگیز نەیتوانیوە لەو یانەیە بباتەوە.
زاخۆ لەکۆی حەفت یاریی بەرامبەر قاسم هەرگیز نەیتوانیوە بردنەوە بەدەست بهێنێت، لە چوار یاریی یەکسان بوون و قاسمیش سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە، قاسم جگە لەوەی هەرگیز بە زاخۆ نەدۆڕاوە، لەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.
دوای تێپه‌ربوونی پێنج گه‌ڕ به‌سه‌ر خوله‌كه زاخۆ یه‌ك بردنه‌وه و سێ یه‌كسان بوون و یه‌ك دۆرانی هه‌یه خاوه‌نی شه‌ش خاڵه.
هەولێر دەیەوێت بە تەڵەبە تیماری برینی خۆی بکات
سبەی هەینی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بەغدا دەبێتە میوانی تەڵەبە، لەکاتێکدا دوو رۆژ بوو یاریزانانی یانەکەی قەڵاومنارە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان بایکۆتی راهێنانەکانیان کردبوو، یانەکەی پایتەخت لە دوایین یارییدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە زاخۆ دۆڕاوە.
هه‌ولێر لەم وەرزە له دۆخێكی خراپدایه، لەم وەرزەی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق خراپترین یانەی کوردستانییە، هه‌ولێر له كۆی پێنج یاری دۆرانێك و بردنه‌وه‌یه‌ك و سێ شكستی هه‌یه، خاوه‌نی چوار خاڵه و پله‌ی حەڤدەمی ریزبه‌ندی گرتووه.
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=937254761094185&set=pb.100044290096476.-2207520000&type=3