یاریگا –
ئەنجوومەنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی رەزامەندیی دا کارتی پرتەقاڵی لە یاریی تۆپی پێ بەکار بێت و لە دەستپێکی وەرزی داهاتووەوە وەکو تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت.
ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (IFAB) رەزامەندیی لەسەر پێشنیازی بەکارهێنانی کارتی پرتەقاڵی دا، کە ئەم کارتە وەکو سزایەک بەکار دەهێنرێت لە کارتی زەرد گەورەتر بێت و شایستەی کارتی سووریش نەبێت، هەر یاریزانێک کارتی پرتەقاڵی پێبدرێت بۆ ماوەی 10 خولەک لە یاریگا دەچێتە دەرەوە.
بیرۆکەی کارتی پرتەقاڵی لە یاریی رەگبی وەرگیراوە، هەر یاریزانێک قسەی نەشیاو یان هەڵەیەک بکات شیاوی کارتی سوور نەبێت و کارتی زەردیش لە ئاستی هەڵەکەی بچووکتر بێت، کارتی پرتەقاڵی پێدەدرێت، بەڵام هاندەران کارتی پرتەقاڵی نابینن بەڵکو تەنیا لەسەر تابلۆی ناو یاریگا کارتی پرتەقاڵی پیشان دەدرێت و یاریزانەکە بۆ ماوەی 10 خولەک لە یاریگا دەردەکرێت.

لەوەتەی ساڵی 2019 لەسەر ئاستی خولی تیپە میللییەکان و ئارەزوومەندەکان لە ئینگلتەرا یاسای کارتی پرتەقاڵی جێبەجێ دەکرێت، وابڕیاریشە وەرزی داهاتوو لە یارییەکانی پرێمەرلیگ دەست بە جێبەجێکردنی یاسای کارتی پرتەقاڵی بکرێت.
جگە لەم گۆڕانکارییە، گۆڕانکارییەکی دیکەی گەورە لە یاساکانی تۆپی پێ دەکرێت، هەر یاریزانێک لەناو ناوچەی سزا بە ئەنقەست دەستی بە تۆپ بکەوێت یەکسەر بە کارتی سوور دەکرێتە دەرەوە.