
یاریگا –
لە میانەی یارییە گرژاوییەکەی یاریگای ماراکانا، لە نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین، هاندەرێکی ئەرجەنتینی دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی بەردەوام دروشمی رەگەزپەرستی گوتوەتەوە.
دوێنێ دادوەرێکی بەڕازیلی، فەرمانی دەستگیرکردنی هاندەرێکی ئەرجەنتینی بە تۆمەتی سووکایەتیکردنی رەگەزپەرستانە لە کاتی یاری نێوان ئەرجەنتین و بەڕازیل لە ریۆ دی جانیرۆ دەرکرد.
بە پێی راپۆرتی میدیا جیهانییەکان، دادوەری دادگای ریۆ دی جانیرۆ، سووکایەتییە رەگەزپەرستانەکەی بە سەلمێنراو زانیوە و لە بڕیارەکەیدا رایگەیاندووە کە سەرەڕای ئەو هۆشدارانەی لە کاتی یارییەکەدا بە چەند زمانێک دەرکراون، بەڵام ئەوە “تاوانێکی جددی و دووبارەبووەوە” بووە. ئەم هەوادارە چەندین جار دروشمی رەگەزپەرستانەی سەرەڕای هۆشدارییەکان گوتوەتەوە و لە سەکایەتی پێکردن بەردەوام بووە.
شایەتحاڵێک لە دادگا ئامادەبوو و بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوێی لە کەسە دەستگیرکراوەکە بووە کە بەڕازیلییەکانی بە مەیموون ناو بردووە. جگە لە سزای پێبژاردن، تاوانی سوکایەتی رەگەزپەرستی لە بەرازیل سزای دوو بۆ پێنج ساڵ زیندانی لەگەڵە، هەروەها ناتوانرێت بە پێدانی کەفالەت لە دەستگیرکردن دوور کەوێتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو هاندەرەی کە تۆمەتبارە، 17 هاندەری تری ئەرجەنتینی بە تۆمەتی دروستکردنی پشێوی لە کاتی یارییەکەدا و سووکایەتیکردن بە هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکران. یەکێکیان فەرمانی دوور کەوتنەوە لە یاریگاکانی بەسەردا سەپێنراوە.