Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەكی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە خولی سعودیەوە دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كارلۆس كاسێمیرۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و هێڵی ناوەندی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بیر لە پەیوەندیكردن بە خولی رۆشنی سعودییەوە دەكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2022 كاسێمیرۆ بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كرد.

گرێبەستەكەی كاسێمیرۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رێلیڤۆ كاسێمیرۆ بیر لە رۆیشتن لە مانچێستەر یونایتد دەكاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، یاریزانەكە دەیەوێت پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودییەوە بكات و لە سعودیەوە واز لە یاریكردن بهێنێت.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، كاسێمیرۆ متمانەی بە پڕۆژەی مانچێستەر یونایتد نیە و پێی وایە ناتوانن ركابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەكان بكەن، یونایتد كار لەسەر رازیكردنی یاریزانەكە دەكات.

كاسێمیرۆ بە درێسی مانچێستەر یونایتدەوە

كاسێمیرۆ لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداری لە هەشت یاریدا كردووە و توانیویەتی یەك گۆڵ بكات.

 

Back to top button