Article
ئینگلتەراگرنگترین

دی بڕۆین گۆرانی بۆ درەیک نووسیوەتەوە؟

دی بڕۆین ئەسیستکاری ناوەوە و دەرەوەی یاریگایە؟

test

یاریگا –

کێڤن دی برۆین، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی یەکێکە لە باشترین ئەسیستکارانی پرێمەرلیگ، دوور لە لاکێشەی سەوز، ناوی دی برۆین بە یارمەتیدانی درەیک، راپەری کەنەدی بەستراوەتەوە.

دوێنێ هەینی 17ی نۆڤێمبەر، درەیک گۆرانییەکی نوێی بە ناوی (ویک مان – Wick Man) بڵاوکردەوە، لە سوپاسکردنی ئەوانەی بەشداری بەرهەمهێنانی گۆرانییەکەیان کردووە، سوپاسی کەسێک بە ناوی ک. دی بڕۆین (K. De Bruyne) کرابوو، ئەمەش سەرنجی هەوادارنی دی برۆینیان بۆ گۆرانییەکە راکێشا.

هەواڵەکە خێرا لە پلاتفۆرمەکان بڵاوبووەوە و ئەمەش وایکرد، ئەستێرە بەلجیکییەکە خێرا هەواڵەکە رەتبکاتەوە و لە تویتەر بنووسێت

درەیک پێویستی بە ئەسیستە (هاوکاری)، جیا لە هەموو گاڵتەیەک، من نیم، بەڵام من هەوادارێکی گەورەی ئەوم.

لە دوای پۆستی ئەستێرە بەلجیکییەکە، ئێرلینگ هالاند، گۆڵکاری مان سیتی لە پۆستێکی ئینستاگرامدا نووسی ”درەیک بە تەنیا پێویستی بە ئەسیست ( هاوکاری) نییە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Kevin De Bruyne (@kevindebruyne)

دی بڕۆین لە پڕۆسەی چاکبوونەوەدایە، ئەمەش دوای ئەوەی لە یەکەم رۆژی پرێمەرلیگدا، تووشی پێکان بوو.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button